بینراوە:
(106)
وەزارەتی بەرگریی توركیا دەڵێت، لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەها مرۆییەكاندا ئامادەن لەكاتی پێویستدا بەشداری لە ئەركە مرۆییەكاندا بكەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها چاودێری ئەو ئۆپراسیۆنە مرۆییانەش دەكەن كە ئێستا لەلایەن كەشتییە مەدەنییەكانەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە دەچن. باسی لەوەشكردوە، وەك هەمیشە بەردەوام دەبن لەجێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیان لەهەمو شوێنێك و لەژێر هەمو بارودۆخێكدا، ئەوەش لەپێناو پاراستنی بەها مرۆییەكان و دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامییە بۆ هاوڵاتیانی بێتاوان.
Leave a Reply