بینراوە:
(1.5K)
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، لەبەربەرژەوەندی حاجیان بڕیاردراوە تا رۆژی دووشەممە وادەی مامەڵەكانیان بۆ درێژبكرێتەوە. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممە 8 ی 12 درێژكرایەوە، ئەمەش بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو كەسانەی ناویان لەپڕۆسەكە دەرچووە یان ڕێنمایی (تنازول) كردن دەیانگرێتەوە. ئاشكراشیكرد، دوای ئەو بەروارەی دیاریكراوە یەدەگەكان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە كە نەهاتوون.












Leave a Reply