وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگ و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌وترێت دانا عه‌بدولكه‌ریم له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وتویه‌تی “120 ملیاره‌كه بۆ به‌غدا مه‌نێرن”، ته‌واوی ئه‌و قسانه دورن له ڕاستییه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه و ناردنی 120 ملیار دیناره‌كه بۆ به‌غدا دواخرا، كه بڕیاره له‌دوای ناردنی پاره‌ی موچه‌ی مانگی شه‌ش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، وابڵاوكرایه‌وه كه دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وتویه‌تی، “پێویسته پاره‌كه ڕه‌وانه نه‌كرێت چونكه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه بۆ ناردنی موچه”.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سەرلەبەری ناڕاست و بوختان و چەواشەکارییە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سەرلەبەری ناڕاست و بوختان و چەواشەکارییە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای بڕوای تەواوی بە داکۆکی و پشتیوانی لە دەستەبەرکردنی مافی فەرمانبەر و موچەخۆران، کۆنوسی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن”.
سەرلەبەری هەواڵەکە بوختانەو ئامانج لێی شاردنەوەی کار‌و چالاکی و خزمەتەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “سەرلەبەری هەواڵەکە بوختانەو ئامانج لێی شاردنەوەی کار‌و چالاکی و خزمەتەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیەو دەیانەوێت بەم بوختان و چەواشەکارییە کارەکانمان ناشرین بکەن”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم مانگانه 120 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات و ڕۆژانه‌ش 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشێت، له به‌رامبه‌ردا به‌غدا موچه‌ی مانگانه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه: دانا عه‌بدولكه‌ریم نه‌یوتوه 120 ملیاره‌كه بۆ به‌غدا مه‌نێرن

بینراوە:
(3.5K)











Leave a Reply