وتەبێژی پۆلیسی هەرێم: لەكاتی ئەنجامدانی هەر تاوانێكدا پشت بە تەكنەلۆژیای سەردەم دەبەستین

بینراوە: (1.1K)

كارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لەكاتی ئەنجامدانی هەر تاوانێكدا پشت بە تەكنەلۆژیای سەردەم دەبەستن و ئێستاش بەهۆی پێشكەوتنەكانی جیهانەوە هیچ تاوانێك بەسەر هێزەكانی پۆلیسدا تێناپەڕێت. وتەبێژی پۆلیسی هەرێم وتوشیەتی: لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیادا هەمو ئامێرو پێداویستییەكی سەردەم بۆ هێزەكانی پۆلیس دابینكراون و تاقیگەی زۆر پێشكەوتو لە بەڵگەو تاوانی هەرێم بۆ ئاشكراكردنی تاوانەكان هەن، تاقیگەی بەڵگەو تاوان زۆر ئاسانكاری بۆ ئاشكراكردنی تاوانەكان كردوەو وەك پێشتر نەماون، ئەستەمە تاوانێك تۆمار بكرێت و تاوانبار دیاری نەكرێت، بۆ نمونە تاوانێك بكرێت بەهۆی كامێرای چاودێرییەوە دەبیندرێتەوەو تاوانبار رزگاری نابێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 308 Today: 2,070 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.