وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵاممان بۆ نێوەندگیرەكان ئامادە كردوە

بینراوە: (708)

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی ئاڕاستە كردون، بەڵام ئەوان بەلایەنی بەرامبەریان وتوە كە ئەو پێشنیازە داواكاریی زۆری تێدایەو نالۆژیكییە، ئێران داواكارییەكانی لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی دیاریكردوەو وەڵامیان بۆ نێوەندگیرەكان لەكاتی پێویستدا رایدەگەیەنن. بەقائی وتیشی: وڵاتەكەی دوو دڵ نییە لە دەربڕینی داواكارییە رەواكانی لەگەڵ ململانێ سەربازییەكانیشدا لە مەیدانەكەدا دیپلۆماسی خۆی جێبەجێ دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,329 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.