وتەبێژی دەزگای ئاسایش: رێژەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر كەمیكردوە

بینراوە: (918)

بەشێوازێكی تەندروست ئەو مادە هۆشبەرانەی لەساڵی 2025 دا دەستیان بەسەرداگیراوە لەناودەبرێن، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: بەراورد بەساڵانی رابردو رێژەی بەكارهێنەرانی سەرجەم مادەكان كەمیكردوە. كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆی ئەو مادانەی لەناودەبرێت لەساڵی 2025دا دەستیانبەسەردا گیراوەو لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە كە لە 184 دۆسیەدا خۆی دەبینێتەوە. وتیشی: هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتیانیش دەكەن كەهەمیشە هاوكاریان بون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 254 Today: 1,858 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.