وتەبێژی حكومەت: بە فەرمی ئاگادار كراوینەتەوە بەربەست بۆ موچە دروست نابێت

بینراوە: (1.4K)

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ گرفتێك بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست نەبوە، بە فەرمی ئاگادار كراونەتەوە كە لە داهاتوشدا هیچ بەربەستێك بۆ موچە دروست نابێت، بۆیە چاوەڕێی پابەندبونی عیراق و دەرەنجامی گفتوگۆی كۆبونەوەكان دەكەن. وتەبێژی حكومەت وتوشیەتی، ئەمجارە لەگەڵ حكومەتی عیراق تەنها گفتوگۆ لەسەر پرسی موچە ناكەن، بەڵكو تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان لەسەر ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆئەوەی هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق بەشە بودجەكەیان بەڕێكوپەكی رەوانە بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 234 Today: 3,244 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.