وتەبێژی حكومەتی عێراق: رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم هەیە

بینراوە: (5.2K)

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم رووداوێكی گەورە و ناوازەیە و قۆناغێكی نوێ دەهێنێتە كایەوە كە تێیدا دەستوور و پابەندییە یاساییەكان پێش هەر رێككەوتنێكی سیاسی دەكەون.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی رێككەوتنەكە، هەرێمی كوردستان پابەنددەبێت بە رادەستكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ و پاشان داهاتەكەی دەخرێتە سەر گەنجینەی گشتیی حكومەتی عێراق.

لەبارەی كۆتاییهاتنی رێككەوتنی نێوان عێراق و توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوت، باسم عەوادی دەڵێت، رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم هەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، درێژە بە رێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق بۆ هەناردەكردنی نەوت نادات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 206 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.