وادەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە درێژ كرایەوە

بینراوە: (1.2K)

بڕیاربو رۆژی 15/10 دوا وادە بێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بەمەبەستی رێكخستنی گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێكیان مامەڵەكانیان تەواو نەكردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان وادەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی بۆ یەك مانگی دیكە درێژ كردەوە. لەبەیاننامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری هەمو ئەو كۆمپانیایانەشی كردوەتەوە كە تائێستا مامەڵەكانیان تەواو نەكردوە بە زوترینكات دەست بە تەواوكردنی مامەڵەكانیان بكەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاشكراشیكردوە، تائێستا لەكۆی 405 كۆمپانیای حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان 242 كۆمپانیا گرێبەستیان ئەنجامداوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 2,657 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.