شاهۆز سدیق
حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک فێڵێک بۆ ڕاکێشانی سۆزو دەنگی خەڵک، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردی بناغەی دەیان پڕۆژەی گەورە دادەنێن کەلەو کات و ساتەدا هیچ پەیوەندییان بەبەرژەوەندییەکانی خەڵکەوە نییە.
مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، هەر ڕۆژ لەناوچەیەکی سنوری ژێر دەسەڵات وحوکمڕانی خۆی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنێت، بەڵام هەر ئەوەندەیەو تەواو، تاکو چوار ساڵی دیکەو بەرلەوادەی هەڵبژاردنێکی دیکە پڕۆژەکان تەواو نابن و ناچنە خانەی سوودی گشتیەوە.
بۆ چەواشەکردنی ڕایگشتی و هەڵخەڵەتاندنی دەنگ و سۆزی خەڵک بەردی بناغەی پڕۆژەکان دادەنێت، ئەگینا لەواقعدا جێبەجێ نابن، ئەگەرچی پارەی تەواویان لەبەردەستە بۆ تەواوکردنی تەواوی پڕۆژەکان، بەڵام بۆ ئەوەی لەلایەک چەواشەی دەنگدەران بکەن و لەلایەکی تریش ئازاری خەڵک بدەن بەوەی کەتەنها بەردی بناغەکان دادەنێن و جێبەشیان ناکەن.
هاوشێوەی ئەم پڕۆژە نوێیانەی کە تازە بەردی بناغەیان دادەنرێت، نزیکەی پانزە ساڵە ١٧ کیلۆمەتری ڕێگای نێوان چۆمان – حاجی ئۆمەران بەردی بناغەی بۆ دانراوە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە تەنها یەک کیلۆمەترو نیوی بە دوو ساید کراوەو تەواوکراوە، بڕیارە سەرۆکی حکومەت بۆ ئەم هەڵبژاردنە قردێلەکەی ببڕێت، هەربۆیە هاوڵاتیان گومانیان لەو پڕۆژانە هەیە و پێیان وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ کارکردن لەو پڕۆژانە دەکرێت تاکو تەواو دەکرێن.
ئەمە فێڵ و کلاواتی هەڵبژاردنە کە مەسرور بارزانی لەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا پەیڕەوی کردووە، بەڵام هاوڵاتیان هۆشیارترو وریاترن لەو فێڵەی پارتی و مەسرور بارزانی، هەرگیز ناتوانن بەم فێڵ و خەڵەتاندنانە دەنگی خەڵک بەدەستبهێنن.
















Leave a Reply