بینراوە:
(10)
دوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران، ئیسرائیل لە یەكەم كاردانەوەیدا هەڕەشەی كوشتنی لی دەكات. ئاژانسی فەرمی ئێران “ئیرنا” ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی شارەزایانی وڵاتەكەیان ، ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە سێیەم ڕێبەری باڵای وڵاتەكەیان هەڵبژاردووە. ئەنجوومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوو بە ڕای گشتی رایگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوەكانی ورد و لەسەربنەمای ماددەی 108ی دەستووری وڵات، بە پێی ئەركی شەرعی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكە، ئایەتوڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی بە دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان وەك سێیەم ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری و ڕادەگەیەندرێت. دوای ئەم ڕاگەیاندنەش، ئەمیر ئۆهانا سەرۆكی پەرلەمانی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی “ئێكس” هەڕەشەی كوشتنی لە ڕێبەری نوێی ئێران كرد.












Leave a Reply