هەسەدە: سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشمان دەستگیرکرد

بینراوە: (1.6K)

هەسەدە رایدەگەیەنێت، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانیان سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشیان لە شاری تەبقە دەستگیر کردوە، کە سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەک و کەرەستەی سەربازی و دابەشکردنیان بوە بەسەر شانەکانی داعشدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە؛ تیمە سەربازییەکانیان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ورد و تۆکمەی ئەمنییان لە شاری تەبقە ئەنجامداوە، بە مەبەستی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیدار لە تیرۆرستانی داعش.

ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی جموجۆڵ و چالاکییەکانی تیرۆرستەکە بووە، کە ناوی ئەحمەد عەبدولقادر ئەلموسایان و خەڵکی شاری تەبقەیە و هەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەکەی و توانیویانە دەستگیری بکەن.

هەسەدە دەشڵێت؛ تیرۆریستەکە سەرکردەیەکی مەترسیدار بووە و سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەک و کەرەستەی سەربازی و دابەشکردنی کردوە بەسەر شانە تیرۆریستییەکاندا، هەروەها کارێکی دیکەی چاودێریکردنی خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانیان بووە.

لەگەڵ دەستگیرکردنی تیرۆرستەکەدا، ئەوەشیانخستوەتەڕوو هێزەکانیان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و نارنجۆکییشدا گرتووە و جەختیش دەکەنەوە بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان دژی پاشماوەکانی داعش و پوچەڵکردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ تێکدانی ئاسایش و کردنە ئامانجی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 3,892 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.