هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

بینراوە: (1.6K)

زه مه ن – هه واڵ

درەنگانی شەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای دەڵێت، کارەبای 80%ی هەرێم دەکوژێتەوە. کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمشەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کێڵگەکە کەوتەوە، هاوکات هێرشەکە بوەتە هۆی راگرتنی هەناردەی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. هێرشەکە لە ڕێگەی دو درۆنەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی غازی LPG کراوەتە ئامانج و تەقیوەتەوە. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کۆرمۆرەوە نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی غاز کەمدەکات و بەهۆی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە، ئەو بڕە کەمەی کارەباش کە هەیە بەسەر دامەزراوەکانی وەک شوێنە گشتیەکان دابەشی دەکەین. هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر یەکەمین هێرش نیە و لەماوەی ڕابردودا جەندین جار هێرش کراوەتە سەر ئەو کێڵگەیە کە لەلایەن کۆمپانیای دانەغازەوە بەڕێوەدەبرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 1,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.