ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی كه به ئاماده‌بوونی ئاڵپارسلان بایراكتار وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا و محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌نارده‌كردنی غازی سرووشتی له توركیاوه بۆ سوریا ده‌ستی پێكرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاڵپارسلان بایراكتار وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ هه‌ریه‌كه له وڵاتانی قه‌ته‌ر و ئازه‌ربایجان بۆ به‌شدارییان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، به فه‌رمی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌ی غازی سرووشتی له توركیاوه بۆ ئازه‌ربایجانی راگه‌یاند.
ئاڵپارسلان بایراكتار له وتارێكدا رایگه‌یاند كه له هه‌شت خاڵه‌وه غاز ده‌درێته سوریا. ئاستی هه‌نارده‌كردن سه‌ره‌تا له‌سه‌دا 25 و دواتر بۆ دوو هێنده زیاد ده‌كرێت.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا راشیگه‌یاند كه ساڵانه هه‌تا دوو ملیار مه‌تری سێجا ده‌توانن غازی سرووشتی هه‌نارده‌ی سوریا بكه‌ن و به‌و پێیه ده‌توانرێت كاره‌بای پێنج ملیۆن خێزان دابین بكرێت.
هه‌نارده‌كردنی غازی سرووشتی له توركیاوه بۆ سوریا ده‌ستی پێكرد

بینراوە:
(6.5K)











Leave a Reply