بینراوە:
(1.2K)
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لەجێگیركردنی كەشتی فڕۆكەهەڵگری جەنگی لەلایەن ئەمریكاوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبونی هێزی سەربازی لەناوچەی كەنداو. دوجاریك وتیشی: داوا لەسەرجەم لایەنەكانی ناوچەكە دەكەن دان بەخۆیاندا بگرن و هانی سەرجەم لایەنەكان دەكەن خۆیان لە هەر كردەیەك بە دوربگرن كە ببێتە هۆی زیادبونی گرژییەكان و سەرهەڵدانی ململانێ لە ناوچەكەدا.











Leave a Reply