بینراوە:
(1.6K)
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوەوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لەكۆبونەوەكەدا هەردولا رەوشی ئێستای رۆژئاوای كوردستان و سوریایان تاوتوێكردوەو هاوڕابون لەسەر گرنگی بەردەوامیی ئاگربەست. جەختیشیانكردوەتەوە كە پاراستنی ئارامی ناوچەكە پێویستییەكی سەرەكییە بۆ رێگریكردن لە تێكچونی زیاتری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنیی.












Leave a Reply