نێچيرڤان بارزانی: رێزه‌وه‌ یادی هەموو ئەو ئافره‌تانه‌ دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا

بینراوە: (1.4K)

زەمەن – هەواڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان لە پەیامێکدا بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: له هه وڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی و جیاکاریی دژی ئافرەتان، به رده وام ده بين. دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات ده كه ينه وه . له هه وڵدان و كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان، به رده وام ده بين. به ڕێزه وه یادی هەموو ئەو ئافره تانه دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین. دڵنه وايى بۆ خێزانه كانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگه گرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت. پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دادپەروەر، پێشکەوتوو و ئارامه بۆ هەمووان. بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ، یاسای تۆکمە و جێبەجێكردنيان و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە ڕێز لە ئافرەت بگرێت و پشتیوانی لە بەشداریکردنی فراوانی لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی و ئابووریدا بکات. داهاتووی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بە هەموو هێز و پێداگرییەوە پابەند ده بين بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، بیری توندڕەوی، پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە تیايدا هەموو ئافرەتێک پارێزراو، ئازاد و بەتوانا بێت بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی. له گه ڵ هه موو دامه زراوه و لايه نه فه رمييه كان له هه رێمى كوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و كه سايه تييه ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان به رده وام ده بين بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی، فراوانکردنی بەرنامەکانی تواناسازیی ئابووری و پەرەپێدانی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پێگەکانی بڕیاردان و مسۆگەرکردنی بنیاتنانی ژینگەی کار و کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە گێچەڵ و توندوتیژی و جیاکاری. سڵاو له هەموو ئەو ئافرەتانەی خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن، هەروەها له چالاکوانان و کارمەندانی بواری بەرگریکردن لە ژنان و هەموو ئەوانەی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بەهاکانی یەکسانیدا به شدارن. هەروەها ڕۆڵی گەنجان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، قوتابخانە و زانکۆکان، لە بڵاوکردنەوەی کولتووری ناتوندوتیژی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر، بەرز دەنرخێنین. با هه موومان پێکەوە بەردەوام بین لە کارکردن لەپێناو کۆمەڵگەیەکى بێ توندوتیژی، بێ ترس و بێ جیاکاریدا. نێچيرڤان بارزانى سه رۆكى هه رێمى كوردستان 25ى نۆڤه مبه رى 2025

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 2,183 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.