نووری مالیكی: دواخستنی هەڵبژاردن عێراق دەباتە تونێلێكی تاریكەوە كە دەربازبوونی نابێت

بینراوە: (38)

نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردن و رایدەگەیەنێت، دواخستنی پرۆسەكە عێراق دەباتە “تونێلێكی تاریكەوە كە دەربازبوونی نابێت.” ئاماژەی بەوەشدا، هیچ پاشگەزبوونەوەیەك لە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی نییە و هەڵبژاردن بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و دەستكەوتێكی شەرعییە و دواناخرێت. مالیكی وتیشی: بەتوندی پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن رۆحی دیموكراسییە و بەبێ هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی بوونی نابێت. باسی لەوەشكرد، هەڵبژاردن دەبێتە بەربەستێك لەبەردەم سیاسەتی دەستوەردان لە كاروباری عێراق، بۆیە داوایكرد هاووڵاتییان بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن و گوێ بەو كەسانە نەدەن كە باس لە دواخستنی دەكەن، چونكە “دواخستنی هەڵبژاردن عێراق دەباتە تونێلێكی تاریكەوە كە دەربازبوونی نابێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 2,628 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.