نوسینگەكانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێرو دهۆك داخران

بینراوە: (1.3K)

هەردوو نوسینگەی كەناڵی ئاسمانی (NRT) لەهەردو شاری هەولێرو دهۆك لەلایەن هێزێكەوە داخران. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی سایتی فەرمی كەناڵەكە لەسەر زاری نێرەكانی بڵاویانكردوەتەوە، لەهەردو پارێزگای هەولێرو دهۆك نوسینگەكانی كەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە داخراون و رێگە نادەن كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیان بەرنە دەرەوە. هەر لەوبارەیەوە دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان رایگەیاندوە، ئیدانەی داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی دەكەن و داواشیكردوە، لایەنە فەرمییەكان بەزویی نوسینگەی كەناڵەكە بكەنەوەو رادەستی خۆیان بكرێتەوەو تاكو ئازادانە كارەكانی خۆیان بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 545 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.