نوری مالیکی: هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکانمان بابەتێکی نیشتمانییە

بینراوە: (1.5K)

نوری مالیکی، کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەڵێت: رێزگرتن لە ئیرادە، دیموکراسی و مافی گەلەکەمان بۆ هەڵبژاردنی سیستمی سیاسی و سەرکردەکان لەڕێی دامەزراوە دەستوورییەکانەوە بناغەیەکی گرنگە بۆمان.

نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو كاندیدی لایەنە شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەوەڵامی رۆژنامەنوساندا لەرێگەی سایتی نوسینگەی راگەیاندنی خۆیەوە:

*ژیانی سیاسی و دیموکراسی لە عێراق لە دوای خەباتێکی سەخت و قوربانیدانی بێئەندازە و خوێنی شەهیدان لەدایک بوو، تا بەهاکانی دیموکراسی و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەسەر ئاستی فیدراڵی و پارێزگاکان جێگیرکران.

*ئەنجامی هەڵبژاردنە یەک لە دوای یەکەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە گەلی عێراق و دامەزراوە دەوڵەتییەكانی ئیلهامیان لە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی و هاوبەشی سیاسی وەرگرتووەو، لەم ڕوانگەیەوە دووپاتی دەکەینەوە کە دەستبەرداری ئەم دەستکەوتە نابین و سازش لەسەر مافی گەلی عێراق ناکەین بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە متمانەیان پێیەتی و بە لێهاتووی دەزانن بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغەكە.

*ئێمە ڕێز لە ئیرادەی نیشتمانی و بڕیارە سەربەخۆمان دەگرین، چاوەڕوانیش دەکەین کەسانی دیکە ڕێز لەم بڕیارە بگرن، هەروەک چۆن ئێمە ڕێز لە ئیرادەی ئەوان دەگرین بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆی خۆیان.

*هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکانمان بابەتێکی نیشتمانییە کە دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت، هەروەک چۆن ئێمە ڕێز لە هەڵبژاردنی ئەوانی تر دەگرین. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە چاومان لە دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگی سیاسی، ئابوری و ئەمنییە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكەو زلهێزەكان، بەتایبەتی ئەوانەی کە هاوکارییان کردوین و لە داهاتوودا هاوکاری دەکەن، لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەرژەوەندی هاوبەش، دوور لە هەر دەستوەردانێک یان پەیوەندییەكی نەرێنی.

*ڕێزگرتن لە ئیرادەو دیموکراسی و مافی گەلەکەمان بۆ هەڵبژاردنی سیستمی سیاسی و سەرکردەکانی لەڕێگەی دامەزراوە دەستورییەکانەوە، بۆ ئێمە پرەنسیپێکی بنەڕەتییە و، بەردەوام دەبین لە پشتبەستن بەم بنەمایەو پاشەكشێی لێ ناكەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 1,333 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.