نوری مالیكی و محەممەد شیاع سودانی كۆبوونەوە

بینراوە: (1.4K)

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق و هاوپەیمانی بنیادنان و گەشەپێدان كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گشتیی و دانوستانەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان. بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە لێكتێگەیشتن و دانوستانەكانی نێوان هێزە نیشتیمانییەكان كراوە، هەروەها ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی سیاسی كە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو بكات، و بەردەوام بێت لەسەر بنەما دەستورییەكان. لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، سودانی و مالیكی باسیان لە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان كردووە لەسەر دۆخی ئێستا، جگە لەوەی جەختیان لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی حكومەت كردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەروەها بەهێزكردنی ئابووریی نیشتمانی لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی سیاسیی ئێستادا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 733 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.