جوڵانه وه ی نه وه ی نوێ رایگه یاند، هه ڵكوتانه سه ر ئین ئاڕ تی و راگرتنی به رنامه كه ی شاسوار عه بدولواحید، سه رۆكی جوڵانه وه كه یان له لایه ن ده سه ڵاته “ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی”، “ئەو درۆ گەورەیەی دەسەڵاتە کە پارتی و یەکێتی ناویان لێناوە ئازادی.” جوڵانه وه ی نه وه ی نوێ ڕاگەیەندراوێیک بڵاوکردەوە و دەڵێت:ئەمشەو کاتژمێر 7، لەکاتێکدا بڕیاربو لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەرنامە و پەیامی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان، بەڕێز شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە پەخشبکرێت. بەڵام وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، دەسەڵاتە ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی، هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵەکە و ترسنۆکانە ڕێگریی کرد پەیام و قسەکانی بەڕێزیان بۆ هاوڵاتیانی ئازیز پەخشبکرێت.” ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیە و فێری هەڵکوتانەسەری شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاتر و ئازادتر و بەئیرادەتر پەیامەکانی دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان. بۆیە ترسنۆکانە و لەرزۆکانە ڕێگای پەخشکردنی بەرنامە و پەیامەکانی کاک شاسواریان نەدا کە سەرۆکی بەناحەق زیندانیکراوی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە. جوڵانەوەکە باسی لەوە کردوە، ئەمە ئەو درۆ گەورەیەی دەسەڵاتە کە پارتی و یەکێتی ناویان لێناوە «ئازادی» کە لەڕاستییدا ئەوەی باوەڕ بێت بە ئازادی نیانە جا چ ئازادیی سیاسی بێت یان میدیایی. دەشلێت: ئەم دەسەڵاتە دۆڕاو و ناشرینە، ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و تۆقیوە دڵنیایە لەوەی کە بە ئیرادەی خەڵکی سەربەرز و ستەملێکراوی کوردستان لەڕۆژی 11/11 قورستریین سزا و تۆڵەی لێدەکرێتەوە.” نەوەی نوێی رووینکردەوە، وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هاوڕێیانی کاک شاسوار دوپاتی دەکەینەوە کە ئەم کارە ترسنۆکانە، هەزار هێندەیتر ڕوی ئەم دەسەڵاتە ناشیرین و لەرزۆک و دۆڕاوە بۆ خەڵکی ستەملێکراو دەردەخات، هەروەک چۆن ئێمەش وەک نەوەی نوێ هەزار هێندە سورتر دەکات لەسەر ڕێگای حەق و بەرگریکردن لە خەڵک. له كۆتاییشدا وتویه تی”ڕوڕەشیی زیاتر بۆ دەسەڵات و سەربەرزیی زیاتریش بۆ کاک شاسوار و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان.”
نهوهی نوێ: راگرتنی بهرنامهكهی شاسوار عهبدولواحید ئهو درۆ گهورهیهی دهسهڵاته كه ناویان لێناوه ئازادی

بینراوە:
(780)











Leave a Reply