حکومەتى هەرێمی کوکردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین. جێگای باسە مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی کوردستان: ژمارەی هاوڵاتی: 4,292,000 ژمارەی هاوبەش: 1,131,000 هەولێر: ژمارەی هاوڵاتی: 1,935,000 ژمارەی هاوبەش: 504,000 سلێمانی: ژمارەی هاوڵاتی: 1,345,000 ژمارەی هاوبەش: 351,000 دهۆک: ژمارەی هاوڵاتی: 495,000 ژمارەی هاوبەش: 38,000 هەڵەبجە: ژمارەی هاوڵاتی: 135,000 ژمارەی هاوبەش: 38,000 سۆران: ژمارەی هاوڵاتی: 144,000 ژمارەی هاوبەش: 39,000 زاخۆ: ژمارەی هاوڵاتی: 238,000 ژمارەی هاوبەش: 65,000 هەروەها، نزیکەی 3,700 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە. خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی کوردستان: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 3,689 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 690,000 هەولێر: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 2,197 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 410,000 سلێمانی: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 604 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 112,000 دهۆک: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 379 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 70,000 هەڵەبجە: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 65 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 15,000 سۆران: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 127 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 23,000 زاخۆ: ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 317 کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 60,000 حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی هەشت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان. مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد. …………….
نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی
بینراوە:
(1.1K)











Leave a Reply