ناوەڕۆكی كۆبونەوەی حزب سیاسییە كوردستانییەكانی كەركوك

بینراوە: (12)

حزبە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركوك بۆ رەوشی شارەكەیان و هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەو پێنج خاڵیان دیاریكرد تاكو بیكەنە بنەما بۆ كاركردنیان. لەناو ئەو خاڵانەی كە حزبەكانی كەركوك پەسەندیانكردوە، داوایانكردوە بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شارستانیانەو دور لە وروژاندن و ناشیرینكردنی یەكتر بەڕێوەبچێت و پاراستنی سەقامگیریی شارەكەو سەلامەتی گیان و ژیانی هاووڵاتیان لەبەرچاوبگرن. پاشان محەمەد كەمال كە بەرپرسێكی پارتییە لەكەركوك رایگەیاندوە، ژمارەیەك خەڵك مافی ئەوەیان نییە لە كەركوك بژین، چونكە پێشتر یان لە دەستی تیرۆر یان بەهۆی ململانێی سیاسی و تائیفییەوە رایانكردوە لەوێ گیرساونەتەوە، بۆیە داوا لەحكومەتی خۆجێی و حكومەتی عیراق دەكەن هەماهەنگی بكەن تا ئەو خەڵكانە بگەڕێننەوە شوێنەكانی خۆیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 3,589 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.