مەسرور بارزانی: هەندێك لایەنی تیرۆریست هەولێریان كردوەتە ئامانج

بینراوە: (762)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەند رۆژێكە هەندێك لایەنی لە یاسا دەرچو و تیرۆریست هەولێریان كردوەتە ئامانجی خۆیان، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی خەڵك و هەرێمی كوردستان بەدور بگرن لەو شەڕو ئاژاوەیەی لە ناوچەكەدا هەن و بەردەوام دەبن لە پاراستنی دەستەكەوتەكانی هەرێمی كوردستان. مەسرور بارزانی لەبارەی دواكەوتنی موچەشەوە وتویەتی: هەمو پابەندییەكانی خۆیان بەرانبەر بە حكومەتی عیراق جێبەجێ كردوەو داواش لەبەرپرسانی بەغدا دەكەن ئەوانیش پابەندییەكانیان بەرانبەر بە شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.