مەسرور بارزانی: حکومەت پشتیوانى داهێنەران و بزنسمانەکانە

بینراوە: (1.5K)

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جەخت لە پشتیوانیی حکوومەت بۆ گەنجان و پڕۆژە بچووکەکان دەکاتەوە و دەڵێت، گەنجانی کوردستان توانیویانە لە بواری تەکنەلۆژیادا، داهێنان بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، شەشەم گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین پلاتفۆرم و پێشانگە و کۆنفرانسی لە کوردستان و عێراق بۆ تەکنەلۆژیا لە هەولێر کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران لە پێشانگای هایتێکسدا ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە ڕێکخرانی پێشانگەکە دەکەم و کاریکی باشیان کردووە، ئەمە چەند ساڵیکە من بەشدار دەبم و هەر ساڵ دەبینم پێشکەوتنی زیاتر لە پێشانگەدا هەیە، خەڵکێکی شارەزا لەناو کوردستان هەڵکەوتوە، گەنجەکانمان توانیویانە داهینان بکەن و بەشداربن لەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەی ئێستا لە سەرتاسەری جیهان هەیە.

هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی، حکومەت یارمەتیی هەموو ئەو بزنسمان و داهێنەرانە دەدەن کە ئامادەن خۆیان کار بکەن، وتیشى: . جێگەی دڵخۆشییە و ئومێد زۆرم کە کوردستان ئایندەیەکی گەشتری دەبێت.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی “خەڵکانێکی زۆر شارەزا لەناو خودی کوردستان هەڵکەوتوون و گەنجەکانمان توانیویانە هەم داهێنان بکەن و هەم بەشداربن لەم پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەی کە ئێستا لەسەرانسەری جیهاندا هەیە.”

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنییەتی پشتیوانیکردنی ئەو گەنجانەی کە پڕۆژەی بچووکیان هەیە؟ مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە “حکوومەت پشتیوانە و یارمەتی هەموو ئەو بزنسمان و داهێنەرانە دەدات کە ئامادەن خۆیان کار بکەن. حکوومەت بێگومان پشتیوان دەبێت و بەردەوام دەبین لەو پشتیوانییە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 640 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.