مەسرور بارزانی بۆ شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكس: كوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزاكانە

بینراوە: (1.6K)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی روسی بە سەرۆكایەتی مەتران ئەنتۆنی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە كۆبوەوەو پێی راگەیاندون كە كوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكانەو هەمیشە كار بۆ قوڵتركردنەوەو بەهێزتركردنی كلتوری بەیەكەوەژیان و بنەماكانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێكهاتە جۆراوجۆرەكان دەكاتەوە. هەروەها شاندی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی روسی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە كە لە كوردستان هەمو ئایین و پێكهاتەكان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەكانیان پارێزراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,479 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.