بینراوە:
(28)
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:ئەگەر پارتی لەگەڵ یەكێتی نەگاتە ئەنجام بۆ پێكهێنانی حكومەت، بژاردەی دیكەی هەیە. مەحمود محەمەد، بە كەناڵی رووداوی وت: یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ نەهاتنە پێشەوە، ئەمە هۆكاری پێكنەهێنانی حكومەت بوو. ئاماژەى بەوەشکرد، بە دڵنیایی قۆناغی دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت لەو گفتوگۆیانەی كە پێش هەڵبژاردن كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و دوای هەڵبژاردن بژاردەكانمان زیاتر دەبن. وتەبێژی پارتى جەختیشكرد لەوەی ناكرێت ئەم وڵاتە بێ حكومەت و پەرلەمان بێت، ئەم پرسە تا درێژە بكێشێت ئەوانەی ناحەزی فیدراڵیەتن و ئەوانەی ناحەزی هەرێمی كوردستانن و ئەوانەی هەوڵی بچوككردنەوەی قەوارەی هەرێمیان داوە، هەوڵ دەدەن دەستبخەن ئەم پرسانەوە.












Leave a Reply