مینحەی مانگی 10 بەسەر ئەم توێژەدا دابەش دەکرێت

بینراوە: (1.4K)

سەرۆکی بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش رایگەیاند، لە ڕۆژانی 4 تاوەكو 7ـی ئەم مانگە، مینحەی مانگی 10 بەسەر هاونیشتمانیانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دابەش دەكرێت. ئەمڕۆ شەممە بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، خشتەی دابەشكردنی پێشینەی مانگی تشرینی یەكەمی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند كە پێشینەی چواردەیەمینە پێیان دەدرێت. لەوبارەیەوە سەعید جەردۆ، سەرۆکی بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش بە میدیای پارتی وت “دابەشكردنی مینحەكە لە ڕۆژی سێشەممەوە 4ـی تشرینی دووەم دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی هەینی 7ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، سودمەندان دەتوانن لە سەرجەم نوسینگەكانی بنكەی لالش لە شێخان، كۆمەڵگەی شاریا، ناوچەی خانكێ و كۆمەڵگەی دێرەبوون و بنكەی سەرەكی لالش، پاداشتەكانیان وەربگرن”، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە: ٠قەزای شێخان، هۆڵی لالش – سێشەممە 4-11-2025 ٠ كۆمەڵگەی شاریا، هۆڵی لالش – چوارشەممە 5-11-2025. ٠ كۆمەڵگەی دێرەبوون، هۆڵی لالش – پێنجشەممە 6-11-2025 ٠ ناحیەی خانكێ، قەسرێزدین – هەینی 7-11-2025 جەردۆ ئاماژەی بەوەشدا، بۆیە هەموو ڕزگاربووان مینحەکە وەرناگرن، چونکە بەشێکیان ناویان هەیە و لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا دەژین و ناتوانن مانگانە مینحەکە وەرگرن. ئەوەش لەکاتێکدای، ڕۆژی 02-07-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیێنرا، سێ هەزار و 590 ڕزگاربووی دەستی داعش ئەم مینحەیە دەیانگرێتەوە. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 500 کەس مانگی ڕابردوو مینحەکەیان وەرگرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.