بینراوە:
(1.4K)
ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەكانی كەلار بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكانیان بۆ ماوەی چوار مانگ داوای خەرجكردنیان كرد، بۆ ئەو مەبەستە لەهەوڵی جدیدا بون بۆ چارەسەركردنی. راشیگەیاندوە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاتنە سەر هێڵ و مامەڵەكانیان بۆ تەواوكردن و فەرمانی خەرجكردنی موچەكانیان دراو موچەی چوار مانگیان وەرگرت. ئیدارەی گەرمیان رونیشیكردوەتەوە، كۆی گشتی موچەی ئەو ژینگە پارێزانە بۆ چوار مانگ بریتییە لە 266 ملیۆن و 550 هەزار دینار، لەگەڵ ئەوەشدا رەزامەندی خەرجكردنی موچەی مانگەكانی تریشیان دراوە.












Leave a Reply