وه زیرى کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه تى هه رێم هه واڵى خۆشى بۆ خاوه ن پێداویستیه تایبه ته كان پێیه و ڕایده گه یه نێت، هەموو ئامادەکارییەکمان کردوەو لیستی خاوەن پێداوستییە تایبەتەکانمان ڕادەستی بە غدا کردوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر زیادکردنی موچەکانیان بکرێت و کەمترین مووچەیان ببێت بە ٢٥٠ هەزار دینار. کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه تى هه رێم قسه ى بۆ میدیاى نزیك له پارتى كردوه و وتویه تى، بەغدا داوای لیستێکی لێکردوین کە دوای زیادکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جیاوازییەکە دەبێتە چەند بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بۆ بکرێت، ئەمەش دوای پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٦ دەبێت. ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو خاوەن پێداوسیتییانەی کە ناویان تۆمارکراوەو موچەیان بۆ نەبەستراوە، بەڵێندراوە لەبودجەی ساڵی داهاتوو، کاری لەسەربکرێت و وەک ئەوانەی دیکەش موچەکەیان زیاد دەکات. سەبارەت بەسڕینەوەی ناوی کەسانی ناشایستە لەلیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، كوێستان محه مه د باسی لەوەشکردوە، لەساڵی ٢٠١٩ پاکسازیی لەلیستەکان دەستیپێکردوەو سەرجەم خاوەن پێداوسیتییە تایبەتەکان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە، ١٨ هەزار ناو سڕاونەتەوە کە موچە وەردەگرن و خاوەن پێداویستی تایبەت نین. سەروی ٧٠ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ئێستا ١٠٠ بۆ 1١٥٠ هەزار موچەیانە، وەزارەتی کار لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان هەولێرو بەغدا کار لەسەر ئەوەدەکات کە موچەکانیان زیادبکرێت، هاوکات ماوەی ١٢ ساڵە ناوی ١٣ هەزارو ٢٠٠ خاوەن پێداویستی تایبەت کە لیژنەی تەندروستییان بینیوە ناویان ڕەوانەی بەغداکراوەو موچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە
مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان زیاد دەکرێت

بینراوە:
(3)











Leave a Reply