موقتەدا سەدرو زەیدیی جەخت لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی وڵات دەكەنەوە

بینراوە: (1.1K)

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە پەیوەندییەكدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كردو بەگوێرەی راگەیەنراوێك سەدر جەختیكردوەتەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و سەقامگیری و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی رێوشوێنی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بۆ پاراستنی سامانی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ گەلی عیراق و پاراستنی مافەكانیان. راشگەیەنراوە كە سەرۆك وەزیرانی نوێی هەڵوێستەكانی سەدری بە گرنگ و كاریگەر لە واقعی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بەرزنرخاندوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 337 Today: 2,040 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.