محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
-دوای كۆمه‌ڵێك وه‌فد و هاتووچۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ دواجار به‌غدا به راشكاوی به وه‌فدی هه‌رێم راگه‌یاندووه كه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه هیچتان ناده‌ینێ نه‌ك مووچه و بودجه.
-ئه‌وه قسه‌ی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه كه وتوویه‌تی هه‌ر كات هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئێمه بودجه و مووچه ده‌نێرین.
-وه‌زعێكی ناجێگیره و له دوێنێوه ئاسمانی ئه‌م وڵاته ته‌راتێنی تێدا ده‌كرێت و به‌مووشه‌ك و فڕۆكه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سلێمانی و كه‌ركوك و پاڵاوگه‌ی بێجی.
-بۆ ئێمه زه‌لیلی ئه‌م حكومه‌ته بووین كه خۆی هیچ نییه، ئه‌مانه كاره‌ساتن و به‌شێكی كورد خۆی لێی به‌رپرسه.
-هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم چی تر خۆی نه‌داته ده‌ستی قه‌ده‌ر، چونكه وه‌زعه‌كان گه‌یشتووه‌ته حه‌دێك هیچی به‌به‌ره‌وه نه‌مابێت.
-عێراق بڕیاری داوه له كورد تێنه‌گات.
-یه‌كێك له هه‌ڵه گه‌وره‌كان كه كورد ده‌یكات ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕێی كۆمپانیاكانی عێراقه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و قه‌ت بۆی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
-پێویسته كورد واز له‌وه بێنێت و قه‌ت نه‌وت نه‌نێرێته ده‌ره‌وه له‌ڕێی عێراقه‌وه و نه‌وته‌كه‌ی خۆت ته‌سلیمی عێراق ده‌كه‌یت.
-پێویسته كورد چاوه‌ڕێی عێراق نه‌بێت و دڵنیابه عێراق هیچ شتێك بۆ كورد ناكات.
-عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه و كۆتایی پێبێنێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت

بینراوە:
(7.9K)











Leave a Reply