مام رۆستەم پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، دەنگدان لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گرنگە پێویستە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەنگبدەن بەو لایەنەی خزمەتی كردون. لە گفتوگۆیەكی هاوبەشی (رادیۆی نەواو ماڵپەڕی شارپرێس) دا، مام رۆستەم وەڵامی چەند پرسیارێكی سەبارەت بە نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دایەوە بەتایبەت لە ناوچەكانی مادەی 140 و گرنگی پرۆسەكە بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە كوردستانییانەی لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە تائێستا نەتوانراوە بەدەستبهێنرێن. مام رۆستەم سەبارەت بە پرسیاری سەرنجی تایبەتیان بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق لە وەڵامدا وتی، بونی هەڵبژاردن خراپ نییە، هەرچەندە خەڵك سەرنج و رەخنەشی لەسەر شێوازەكەی هەبێت، بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەنجامنەدانی باشترە. لەبارەی ئەوەی زۆربەی لایەنەكان كە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن تاقیكراونەتەوە. ئیتر هەڵبژاردن چ ئومێدێك بۆ خەڵك دروستدەكات؟ مام رۆستەم وتی، خەڵك هەموی وەك یەك بیرناكاتەوە وەك یەكیش سەیری پرسەكان ناكات، هەر بۆیە دەنگی جیاوازو حزب و لایەنی جیاوازیش لە هەڵبژاردن هەیە، رەنگە تەنها سەرنجی من لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەوە بێت، ئێمە كێشەی خاك و ئەو شوێنانەمان هەیە كە كەوتونەتە دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان. ئەو تێكۆشەرە دێرینە لە درێژەی وەڵامەكەشیدا خۆزگەی خواست كە لایەنە كوردییەكان لەو ناوچانە ئەوەیان لەبەرچاو بگرتایە بەتایبەت لە كەركوك و خانەقین و شەنگال و ناوچەكانی تر كەمتر كێبڕكێیان بكردایە، چونكە ئەو كێبڕكێیە زۆرجار دەنگی كوردی فەوتانوە، بۆیە بۆچونیوایە كوردانی ئەو ناوچانە زۆر گرنگە بچن بەشداری هەڵبژاردن بكەن. لەبەشێكی تردا ئەو ئەندامەی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە كە گرنگ ئەوەیە دانیشتوانی ناوچەكانی مادەی 140 دەنگبدەن بە لایەنە كوردستانیەكان تا رێژەی دەنگی كوردو كورسی كورد زۆرتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە بە دەنگەكانیان پرسە نەتەوەییەكان بكەنە مەحەك كە چ لایەنێك یان كەسایەتییەك زۆرتر كاری لەسەر پرسی كوردانی ئەو ناوچانە كردوە دەنگ بدەنە ئەو لایەن و كەسانە.
مام رۆستەم بۆ رادیۆی نەوا: پێویستە لەناوچە دابڕاوەكان دەنگ بدرێتە ئەو لایەنەی كاری بۆ كورد كردوە

بینراوە:
(1.5K)











Leave a Reply