ماركۆ رۆبیۆ: پێویستە رێككەوتنەكەی نێوان كورد و دیمەشق جێبەجێ بكرێت

بینراوە: (1.4K)

وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا ستایشی ئەو هەنگاوەی كرد كە سوریا بەپێی رێككەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی دیمەشق و كوردەكان دەیگرێتە بەر. ماركۆ رۆبیۆ وەزیری‌ دەرەوەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ سلۆڤاكیا رایگەیاند: چەند رۆژێكی زۆر نیگەرانكەر لە سوریا تێپەڕبون، بەڵام ئێمە لە هەنگاوەكەی نێوان كورد و دیمەشق رازیین، دەبێت ئەم هەنگاوە بپارێزین، رێككەوتنەكان باشن. رۆبیۆ جەختی لە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە كردەوە كە لە نێوان دیمەشق و كوردا واژۆ كراوە. دەشلێت، دان بەوەدا دەنێم كە جێبەجێكردن “ئاسان نابێت” و دەبێت سوریا رێككەوتنی دیكەی لەمجۆرەش لەگەڵ دروزەكان و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی هەمەچەشنی سوریادا ئەنجام بدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 162 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.