ماتۆڕسكیلێك لەمنداڵێكی داو كوشتی

بینراوە: (1.7K)

زەمەن – هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئه مڕۆ ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی ته مه ن سێ ساڵانی داوه و ده ستبه جێ گیانی له ده ستداوه . وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە له ڕاگه یه ندراوێكدا باسی له وه كردوه ، ” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خوله ك لەگەڕەکی ئازادی لەناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی ته مه ن سێ ساڵان به ناوی (ئێلا دیاری قادر )داوه و به هۆیه وه گیانی له ده ستداوه “. ڕائید ئاکام قوتبه دین، ئاماژه ی به وه شكردوه ، شۆفێری ماتۆڕسکیله كه بەناوی (ه. ا. ح) تەمەن 21 ساڵان كه پیشە کاسبه بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی یاسایی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان ڕێکخراوە.

ساڵانه سه دان كه س به هۆی ڕوداوه كانی هاتوچۆوه له هه رێمی كوردستان گیان له ده ستده ده ن و هه زارانی دیكه ش بریندارده بن، به رپرسانی هاتوچۆش هۆكاری زۆری ڕوداوه كان بۆ پابه ندنه بونی شۆفێران به ڕێنماییه كانی هاتوچۆ ده گه ڕێننه وه .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 530 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.