لە مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال احمد ڕەشید چارەسەریان بۆكراوە

بینراوە: (1.6K)

تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، تەنها لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال احمد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و چارەسەریان بۆكراوە. تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری مانگی رابردوی بڵاوكردەوەتەوە و بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیەكە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,379 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون. ئاشكراشكراوە، ئەو منداڵانە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,598 منداڵیش لە نەخۆشخانەكە خەوێندراون، 1,594 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندیش تۆماركراوە. لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون. روونیشیكراوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەكە 17,411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 2,808 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.