لە غەززە قۆناغی یەكەمی پلانەكەی ترەمپ جێبەجێ دەكرێت

بینراوە: (1.6K)

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەكات بۆ جێبەجێكردنی “قۆناغی یەكەم”ی پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە. ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هاتوە، بە هاوكاری تەواو لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كاردەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بە گوێرەی ئەو بنەمایانەی دیاری كراوە. ئەم بەیاننامەیەی نەتانیاهۆ لە كاتێكدایە، دوای قبوڵكردنی حەماس بە پلانەكە ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ، سەرۆكی ئەمەریكا فەرمانی بە ئیسرائیل كرد دەستبەجێ بۆردومانەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە ڕابگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 3,163 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.