لە عێراق و هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و گەرمای پەنجا پلە گەڕاوەتەوە

بینراوە: (8.0K)

ده‌سته‌ی کەشناسی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كات پلەکانی گەرما بگەڕێنەوە بۆ بەرزبونەوە لە سەرانسەری وڵات لەگەڵ بەرزبونەوەی شەپۆلی تۆز، كه‌شناسی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان 44 بۆ 46 پله‌دا ده‌بن.

کەش و هەوای سبەی شەممە، ڕون دەبێت و پلەکانی گەرما له‌ ناوچەکانی باکور و باشور بەرزدەبنەوە
ده‌سته‌ی کەشناسی عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، “کەش و هەوای سبەی شەممە، ڕون دەبێت و پلەکانی گەرما له‌ ناوچەکانی باکور و باشور بەرزدەبنەوە، هه‌روه‌ها کەشوهەوای یەکشەممەی داهاتو ڕون دەبێت، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆز و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشو”.
به‌رزترین پله‌ له‌ به‌سڕه‌ ده‌بێت و ده‌گاته‌ 50 پله‌، لە میسان و زیقار 49 پلە
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌رزترین پله‌ له‌ به‌سڕه‌ ده‌بێت و ده‌گاته‌ 50 پله‌، لە میسان و زیقار 49 پلە، لە بەغدا و سەڵاحەدین 46 پلە، لە دهۆک و سلێمانی 42 پلە، لە هەولێر 43 پلە دەبێت.
ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ  مامناوەند ده‌بێت
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ  مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و مەوداى بینین له‌نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەى  شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و  ئاڕاستەی با رۆژئاوا دەبێت.

پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
هەولێر :  46 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک :  44  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران :  45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 138 Today: 1,030 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.