لە عێراق زیاتر لە 37 هەزار كەس بە لێبووردنی گشتیی ئازادكراون

بینراوە: (1.1K)

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن كە بە پێی یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كراون، گەیشتووەتە 37 هەزار و 253 كەس. ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەوانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، لەگەڵ ئەوانەی بە كەفالەت ئازاد كراون و ئەوانەشی بە غیاب سزادراون، گەیشتووەتە زیاتر لە 150 هەزار كەس.” ئەمە لە كاتێكدایە، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەم ساڵ، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016، دەنگی لەسەردرا و پەسەند كرا، لە یاساكەدا ئەوكەسانەش دەگرێتەوە كە بەهۆی گەندەڵییەوە سزادراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 484 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.