بینراوە:
(1.6K)
كەسێك لە سنوری ئەشكەوتە رەشە هەستاوە بە بڕینەوەی داری سروشتی و پۆلیس دوای بەدواداچونەكان دەستگیریكرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسنوری ئەشكەوتە رەشە لە ناحیەی خەلەكان سەرپێچیكارێك هەستاوە بە بڕینەوەی ژمارەیەك داری سروشتی تەمەن جیاواز لە جۆری دار بەڕو، دواتر لەلایەن بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچون دەستی پێكردو لەئەنجامدا توانییان كەسی سەرپێچیكار دەستگیر بكەن . جێی ئاماژەشە لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە رێكخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ كەسی سەرپێچیكار.












Leave a Reply