کەشناسی رایگەیاند: پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە و ئەگەری کەمێک خۆڵبارینیش هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاویکردەوە و دەڵێت: پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورست بوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
دەربارەی کەشی سبەی دووشەممە، کەشناسی ئاشکرایکردووە،، کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. هەولێر : 29 پلەی سیلیزی سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی دهۆک : 27 پلەی سیلیزی زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی ئامێدی : 26پلەی سیلیزی ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی سۆران : 27 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی












Leave a Reply