“لەهەڵبژاردندا لایەنە دەستڕۆیشتوەكان یاری بەئامێری ئەلكترۆنی دەكەن”

بینراوە: (1.6K)

بەسەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەكە كۆبوەوەو لە راگەیەنراوێكدا هۆكاری بەشدارینەكردنیانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراكردو رایگەیاندوە، شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عیراق و كوردستانیش گومانی زۆری خراوەتەسەر بەهۆی تەكنیكی هەڵبژاردن و بەكارهێنانی ئامێری ئەلكترۆنی كە لایەنە دەستڕۆیشتوەكان لە بەرژەوەندی خۆیان یاری پێدەكەن، هەروەها یاسای سانتلیگۆ مشتومڕی زۆری لەسەرەو لە بەرژەوەندی هێزە باڵادەستەكانە، بێهەڵوێستی و دەستەپاچەیی نوێنەران و بەرپرسانی كوردیش لە بەغدا كاریگەری ئەو تۆیان نەبوە لەسەر كێشە چارەنوسازەكانی كوردستان و بەتایبەت ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 77 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.