بینراوە:
(1.5K)
لیژنەی لاوەكی بۆ نەخۆشییە گوازراوەكانی ئاژەڵ لەپارێزگای كەركوك كۆبوەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی گرنگترین ئاستەنگ و كێشە تەندروستی و ژینگەییەكانی پارێزگاكە كە دەبنە هۆی توشبون بە نەخۆشییە گوازراوەكان. پارێزگای كەركوك لەبارەی كۆبونەوەكەوە ئاشكرایكردوە كە گرنگترین رێوشوێنی خۆپارێزی كە بگیرێتەبەر گفتوگۆی لەبارەوە كراوە لە دیارترینیان رێگەگرتنە لە بەردەوامی دیاردەی سەربڕینی هەڕەمەكی و بەخێوكردنی ئاژەڵ، هەروەها ئامێری سوتاندن لە نەخۆشخانە حكومییەكان و پاڵپشتیكردنی تەندروستی كەركوك لەبواری نەهێشتنی هەڵگری نەخۆشی بەمەش تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانی كەركوك دەپارێزرێت.












Leave a Reply