لەسەر کێشەی زەویوزار چوار کەس لە گەرمیان کوژران

بینراوە: (935)

لە گوندی خاڵەبەو سەر بە قەزای رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕ روویداوە، جەمال مام ساڵح، قایمقامی رزگاری راگەیاند، چوار كەس كوژراون و دوو بریندارن.

قایمقامی رزگاری گوتی، “كێشەی موڵكداری لەنێوان دوو بنەماڵەكە هەبووە و كەیسەكەیان لە دادگە بووە، بەڵام ئەمڕۆ پێش ئەوەی كەیسەكە یەكلابێتەوە بووە بە شەڕیان و چوار كوژراو و دوو برینداری لێكەوتووەتەوە”.

د. ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار وتى، چوار تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی و حەوت برینداریش هێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان سێ براو ئامۆزایەک لە گوندی خاڵ بەگ لە سنووری گەرمییان لەکاتی نانخواردندا بوون، چەند کەسێک کە خەڵکی گوندەکەی خۆیانن هێرش دەکەنە سەریان و بە دەستڕێژی گوللە سێ برا و ئامۆزایەکیان دەکوژن و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 3,760 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.