لەسەرەتای شەڕەوە 307 هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

بینراوە: (1.3K)

بەگوێرەی راپۆرتێكی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی (CPT) هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستانیان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بە درۆن و موشەك ئامار كردوەو رایگەیاندوە، لە7ی ئادار تا 15ی ئادار گروپە چەكدارەكان 111 هێرشیان كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 36 كەس بونەتە قوربانی كە چواریان شەهید بون و 32ی دیكەیان برینداربون. ئاماژەی بەوەشداوە، هەفتەی یەكەمی شەڕەكە ئەو گروپانە 196 هێرشیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، بەڵام ئێستا ژمارەی هێرشەكان كەمیكردوە، بەڵام ژمارەی قوربانیان بە رێژەی 56.5% زیادیكردوە، بەشێوەیەكی گشتییش لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران 307 هێرش و بۆردومان بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوەو 59 كەسیش بونەتە قوربانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 259 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.