لەسنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە 100 ملم باران باریوە

بینراوە: (1.0K)

بەگوێرەی زانیارییە كەشناسییەكان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە 100 ملم باران لەسنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك باریوە، زۆرترین رێژەی بارانبارینەكانیش لەسنوری پارێزگای دهۆك تۆماركراون. ئاماژەشكراوە كە لە سنوری قەزای ئامێدی و دێرەلوك، سەرسنگ، رێژەی بارانبارین زیاتر بوە لە 100 ملم. جێی ئاماژەیە دوو شەپۆل یەكێكیان لە دەریای سورو ئەوی دیكەیان لە دەریای ناوەڕاستەوە رویانكردە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەوهۆیەشەوە هۆشداریدرا كە رەنگە لەبەر بەهێزی شەپۆلەكان لەچەند ناوچەیەكی هەرێم لافاو روبدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 203 Today: 2,220 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.