لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق و هەرێم هاوكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكەن

بینراوە: (1.2K)

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەكیان ئەنجامداوەو لە كۆبونەوەكەدا هەردولا كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پلانی ئەمنیان تاوتوێكردوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەی لیژنە ئەمنییەكەی عیراق و هەرێمدا گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئەمنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پارێزراو كراوە، جەختیش لە خستنەگەڕی هەمو توانایەك كراوەتەوە بۆ بەرێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و سەقامگیردا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 3,892 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.