لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت

بینراوە: (982)

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و هیچ بەربەستێك لەسەر ڕێگاكان دانانرێت. قەیس محەممەداوی سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، جموجۆڵی هاووڵاتییان ئاسایی دەبێت و هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت. باسی لەوەشكرد، بردنەژوورەوەی كامێرا، مۆبایل، یان هەر ئامێرێكی وێنەگرتنی دیكە بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی نهێنی دەنگدان و سەلامەتی پرۆسەكە، وتیشی، لیژنەكەیان هەوڵ دەدات، كەشێكی لەبار بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بتوانن بە ئاسایی سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن، ئەم بڕیارەش هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 3,454 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.