لیژنەیەك لەئاستەنگی بەردەم نۆژەنكردنەوەی قەڵای كەركوك دەكۆڵێتەوە

بینراوە: (1.2K)

بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەسەر داوای رێبوار تەها پارێزگای كەركوك لیژنەی هەمیشەیی شوێنەوارە دێرینەكان لە پارێزگاكە سەردانی شوێنی مێژویی قەڵای كەركوكی كردوە بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بەشەكانی و دەستنیشانكردنی گرنگترین كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارە دێرینەكان. ئاماژەشكراوە، لیژنەكە لە سەردانەكەیاندا شێوازەكانی چارەسەركردنی گرفتەكان و میكانیزمی پێشكەشكردنی هاوكارییە لۆجستییەكانی تاوتوێكردوە كە پاڵپشتی پارێزگاكە هاوكار دەبێت بۆ پەرەپێدانی شوێنەوارە دێرینەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 4,190 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.